حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌هێڕشێكى تیرۆرستى له‌ئه‌نبار ده‌هێنێت

ئەمنی
  • 14-03-2021, 23:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى،ڕایگه‌یاند شكست به‌هێرشێكى تیرۆرستى له‌ڕێگاى پشتوێنى مینڕێژكراو له‌پارێزگاى ئه‌نبار هێناوه‌.
    قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى توانیان شكست به‌ هێڕشێكى تیرۆرستى له‌ڕێگاى پشتوێنى مینڕێژكراو له‌شارۆچكه‌ى قائیم بهێنن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌دواى هاتنى زانیارى وردى هه‌واڵگیرییه‌وه‌ بووه‌ له‌باره‌ى ئاماده‌كارى لۆجستى بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگاى پشتوێنى مینڕیژكراو كه‌له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌ چۆڵه‌كانى شارۆچكه‌كه‌ دانراوه‌".
    وتیشى"به‌هۆى ئاگایی وهۆشیارى هێزه‌كانمان له‌چاودێرى كردنى زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان توانیمان كه‌ره‌سته‌ى ته‌قینه‌وه‌كان كۆنترۆڵبكه‌ین كه‌بریتییه‌ له‌ پشتوێنى مینرێژكراوى دروستكراوى خۆجێى".