به‌غدا-اه‌ع
په‌رله‌مانتار یوسف كیلابى دووپاتیكرده‌وه بڕگه‌ى تایبه‌ت بهپشكى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى دواخستنى ده‌نگدانه له‌سه‌ر بوودجه،ئاشكرایشیكرد پێشنیارێك خراوه‌ته‌ڕوو بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى تایبه‌ت به‌هه‌رێم وله‌لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆوه چاودێرى بكرێت.
كیلابى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"واژۆى 153 په‌رله‌مانتار كۆكراوه‌ته‌وه بۆ زیادكردنى بوودجه له‌دانیشتنى ده‌نگدان"،وتیشى "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێنماییدا بوودجه بۆ كارنامه‌ى دانیشتنى دووشه‌ممه زیادبكرێت،به‌ڵام په‌رله‌مانتاران تووشى شۆك بوون به‌نه‌بوونى بوودجه له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى".
وتیشى"بڕگه‌ى(11)ى تایبه‌ت بهشكى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى دواخستنى ده‌نگدانه له‌سه‌ر بوودجه له‌دانیشتنى دووشه‌ممه"،ڕوونیشیكرده‌وه"گرفته‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌دۆسییه‌ى نه‌وت وسه‌روه‌رى ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌بێت".
ئاماژه‌یشیدا"پێشنیارێك خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى تایبه‌ت به هه‌رێمى وله‌لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆوه چاودێرى بكرێت"،دووپاتیشیكرهوه"هه‌رێم ڕێككه‌وتنه‌كانى پێشوو له‌باره‌ى به‌رێوه‌بردنى ده‌روازه‌كانى جێبه‌جێنه‌كردووه".