به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى وپاپا فره‌نسیس پاپاى ڤاتیكان ڕێگاى هیوامان بۆ نه‌خشه‌كێش ده‌كه‌ن له‌داهاتوودا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمی پێشوازیكرد لهكاردیناڵ ساكۆ ،كه‌له‌لاى خۆیه‌وه له‌میان دیداره‌كه له‌ناخه‌وه سوپاس وپێزانینى ئه‌ركى حكومه‌ت كرد كه‌بووه هۆى سه‌رخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس بۆ عێراق ،وبهرجهستهكردنى ئه‌م سه‌رخستنه بهپتهوكردنى پێگه‌ى عێراق له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى،له‌پاڵ ڕۆڵى لهپشتیوانیكردنى به‌هاكانى پێكه‌وه ژیانى ئاشته‌وایی وسه‌قامگیرى له‌وڵاتدا".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ستایشى ئه‌ركى كڵێسه‌ى عێراقى كرد وڕۆڵى لهئامادهكارى بۆ ئه‌م سه‌ردانه وبهجێگهیاندنى به‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه بۆ هه‌موو عێراق به‌گشتى بێت نه‌ك ته‌نها بۆ مه‌سیحییه‌كانى".
وتیشى"ئه‌م نموونانه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا وقهداسهتى پاپاى ڤاتیكان ،ڕێگاى هیوامان بۆ نهخشهكێشدهكات له‌داهاتوودا وبه‌هاكانى یه‌كڕیزى پته‌وتر ده‌كات ومتمانهیهكى به‌رده‌وام ده‌دات به‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى".
لاى خۆیه‌وه كاردیناڵ ساكۆ له‌میان دیداره‌كه ستایشى"ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد بۆ دانوستانى نیشتمانى وئامانجه بیناتنهرهكانى".