زیقار-اه‌ع
سه‌تار جابرى په‌رله‌مانتارى پارێزگارى زیقار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بهڵێنیدا بهیهكلاكردنهوهى جێگره‌وه‌ى عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى زیقار له میان ئه‌م هه‌فته‌یه.
جابرى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كازمى ئه‌مڕۆ چاوى كه‌وت به پاڵێوراون بۆ پۆستى پارێزگارى زیقار ،چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش كاتژمێرێكى خایاند"،رونیكرده‌وه " لایه‌نه سیاسیه‌كان هیچ ناوێكیان دیارى نه‌كرد،به‌ڵكو جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر میكانیزمى لێهاتووى و دیاریكردنى كه‌سێكى شیاو بۆ ئه‌م پۆسته و گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و ده‌ستى بۆ سامانى گشتى نه‌بردبێت".
وتیشى" كازمیمان سه‌رپشك كردووه بۆ دیارى كردنى كه‌سایه‌تیه‌كى شایسته به‌و پێوه‌رانه‌ى دیارى كراوه ،ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنى دا بهیهكلاكردنهوهى ئه‌و پرسه له‌میان ئههم هه‌فته‌یه‌دا".