بهغدا-اهع
عادل ریكابى وهزیرى كار و كاروبارى كۆمهڵایهتى ،ئهمڕۆ یهكشهممه،ئهو چینهى دیارى كرد كه دهبێت لهپێشینه بن بۆ وهرگرتنى بهشه خۆراكى مانگانه.
وهزارهتى كار و كاروبارى كۆمهڵایهتى له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" ریكابى بڕیارێکى نوێى لەبارەى ئەو چین و توێژانەى کە بۆ لەمەودوا دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانە دەیانگرێتەوە دەرکردووە.
بەپێى بڕیارەکە، ئەو خێزانانەى کە داهاتى مانگانەیان دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار ئەوا دابەشکردنى خۆراکى مانگانە بەسەریاندا نایانگرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، وەزارەتى کار بایەخى لەپێشینە دەداتە ئەو چین و توێژانەى کە داهاتى مانگانەیان سنوردارە و بەشە خۆراکى مانگانە و خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش دەکات.
ڕونیشکراوەتەوە، ئەو هەنگاوە لەپێناو ئەوەدایە ئەو چینانەى کە شایستەن گرنگى لە پێشینەیان بدرێتێ، وەک ئەوانەى کە سود لە خزمەتگوزاریەکانى وەزارەتى کار وەردەگرن و لەلیستى ئەو کەسانەن لەژێر هێڵى هەژاریەوەن.
ههروهها لە کۆبوونەوەى لیژنەى چاکسازى فۆرمى خۆراکدا کە ڕوکابى سەرۆکایەتى کردووە، تاقیکردنەوەى ئەزموونى میسرى بۆ دروستکردنى فۆرمى خۆراکى ئەلکترۆنى گفتوگۆى لەسەر کراوە و جەختلەوەکراوەتەوە کە پێویستیەکانى دیارى بکرێن و وەزارەتى پەیوەندییەکان پاڵپشتى ئەو پرۆژەیە بکات.
هەروەها بە گرنگ زانراوە پێشنیاز و بیرۆکەکان پێشکەشى ئەنجومەنى وەزارى و ئابوریى و دواتر ئەنجومەنى وەزیران بکرێن، بۆ ئەوەى لەو بارەیەوە بڕیار بدەن.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا