به‌غدا-اه‌ع
مەهدی ڕەشید حهمهدانى وەزیری سەرچاوە ئاویییەکان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ڕایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنەى کە تورکیا پابەند دەکات بە پێدانی بەشە ئاوی عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دەڵێت، پرسی ئاو بابەتی هاوکارییە نەک بابەتی ناکۆکی.
حهمهدانى لە لێدوانێکیدا بۆ كه‌ناڵى عێراقیه ئه‌خباریه كه ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:"لەم ماوەیەدا زیاتر لە پێنج بۆ شەش کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنی تورکی ئەنجام داوە کە چەند ساڵە ئەو بابەتە ڕووی نەداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەشت پسپۆڕی تورک هەن کە بەشداریی کۆنفرانسەکەیان کردووە، پرسی ئاو بابەتی هاوکارییە نەک بابەتی ناکۆکی، بۆیە حکومەتی تورکیا نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ ئەو پرسە لە عێراق تەرخان کردووە".