بەغدا-اەع-سائر جەبار
موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی دووپاتیکردەوە وەبەرهێنانی نوێ وخەرجکردنی گوژمەکانی پەیوەستە بەپەسەندکردنی یاسای بوودجەی گشتی ئەمساڵ،ئاماژەیشیدا دواخستنی ئەم بابەتە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر چالاکی ئابووری.
ساڵح بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)،ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕایگەیاند"بوودجەی گشتی فیدڕاڵی پلانی دارایی وڵاتە بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو،وزۆربەی بڕیارە ستراتیژی وگرنگەکان پەیوەستن بەفەراهەمکردنی بەتایبەتی ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بەوەبەرهێنان وجێبەجێکردنی چالاکییە پەیوەندیدارەکانەوە هەیە لەسەر ئاستی بازاڕ وکەرتی تایبەت لەگەڵ یەکلاکردنەوەی زۆربەی مافە هەڵپەسێردراوە تایبەتەکان وتەواوی کەرتی تایبەتی دەستەبەرکراو وجێبەجێکاری پرۆژە وداخوازییەکانی حکومەت".
وتیشی وەبەرهێنانە نوێیەکان وخەرجکردنی گوژمەکانی بەتەواوی پەیوەستە بەپەسەند وفەراهەمکردنی یاسای بوودجە بەتایبەتی جێبەجێکردنی پرۆژە نوێیەکان کەبۆ یەکەمجارە دیاریکراوە وپرۆسەکانی ڕەوانەکردنی بەبێ هیچ دواکەوتنێک بۆ لایەنی جێبەجێکار لەکەرتی کارکردن وئەو هەنگاوانەی پەیوەستن بۆ بووژاندنەوەی خولی بەگەڕخستنی هێزی کار وداهاتی دارایی ئامادەکراو بۆ بەکاربردن".
ڕوونیشیکردەوە دواکەوتنی پەسەندکردنی بوودجە ئاستی بووژاندنەوەی ئابووری سستدەکاتەوە لەگەیشتن بەئاستی خەرجییەکان وبەهەمان شێوەیش لەگەشەی ئابووری بەتایبەتیش خەرجی وەبەرهێنان وجێبەجێکردنی پرۆگرامی دیکەی ساڵانە لەنێویشیاندا بەرەنگاربوونەوەی هەژاری وبەرنامەی فێرکاری کۆمەڵایەتی وتەکنەڵۆژی سەرەکی پەیوەندیدار.
ئەوەیشی خستەڕوو"کۆی خەرجییەکانی حکومەت ڕێژەی لەسەدا 50ی بەرهەمی نێوخۆیی ئابوورییە ولێکەوتەکانی وەک خەرجی حکومەت بۆ نزیکەی لەسەدا 85ی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات شۆڕدەبێتەوە".
ئەوەیشی خستەڕوو"سستبوون وگەشەی ئابووری ڕاستەوخۆ پەیوەستن بەخەرجییەکانی حکومەت کەدەبێت ڕۆڵیان هەبێت لەبەجێگەیاندنی گەشەی بەرهەمی گشتی خۆجێی زیاتر بێت لەگەشەی ساڵانەی دانیشتوان لەپێناو بەدیهێنانی گەشەی ئابووری".