لە ماڵێكدا لە باكوری موسڵ دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و بۆمبدا

ئەمنی
  • 3-02-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع ژوری پرۆسەكانی نەینەوا ئەمرۆ شەممە رایگەیاند هێزە ئەمنیەكان لەو پارێزگایە لەماڵێكی چۆڵدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و بۆمبدا. لەوبارەیەوە نەقیب ئەحمەد عەبێدی وتەبێژی ژوری پرۆسەكانی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنییەكان لە ماڵێكی چۆڵدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و بۆمدا كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هێزە ئەمنییەكانی لێ ئاگاداركرابویەوە. عەبێدی وتیشی دواتر هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و لەو ماڵەدا (40) موشەكی جۆری كاوتێوشا و بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنی سوك و دەمانچەی بێدەنگ و چەندین جۆری بۆمباین دۆزیوەتەوە.