به‌غدا-اه‌ع
سەرۆکایەتی کۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،لێدوانێكی چەواشەكاری رەتكرده‌وه کە بەناوی به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت عێراق ئامادەیە رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە هەماهەنگی فەلەستین واژوو بکات
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،رایگەیاند،"دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێکی هەڵبەستراویان بەناوی سەرۆک کۆمارەوە بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت عێراق ئامادەیە رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە هەماهەنگی فەلەستین واژوو بکات".
وتیشى"ئێمە لێرەوە جەختدەکەیەنەوە کە ئەو ھەواڵە سەرلەبەری ناڕاست و هەڵبەستراوە، بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە بە ئاگاداری وردتر و راستگۆیانەتر لەگەڵ ئەو زانیاریانە مامەڵە بکەن، ھەروەھا پێویستە لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵە چەواشەکاریانە بەبێ وردبینیکردن دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی و کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت و بۆ مەبەستێکی هەڵبەستراو بەکاردێت".