به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زیرى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه لهتهواوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى وه‌رگرتنى 20ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینى كۆرۆنا.
نازم له‌میان كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"هه‌وڵه تاوانكارییهكهى سه‌ر پردى ئه‌ئمه كرده ئامانجى هێماى بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى ئیمام كازمه(سڵاوى خواى لێبێت)"،ئه‌وه‌یشى وت"عێراقییه‌كان یه‌كگرتنیان دووپاتكرده‌وه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان".
وتیشى ،كازمیه وئهعزهمییه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌یه‌كگرتوویی ده‌مێننه‌وه".
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا نازم ڕایگه‌یاند"پاپا فره‌نسیس دڵنیایی دایه جیهان به‌وه‌ى عێراق جێى بایه‌خه"،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراقییه‌كان په‌یامێكیان ئاراسته‌ى جیهان كرد به‌وه‌ى لێهاتوون لهخوشهویستى وئاشتهواییدا".
وتیشى"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داواى له‌وه‌زیره‌كان كردووه سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا به‌هه‌ل وه‌ربگرن لهپهرهپێداندا"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا ده‌توانرێت بكرێته پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"كازمى داواى له‌وه‌زیره‌كان كردووه به‌شێوه‌ى مه‌یدانى سه‌ردانى پارێزگاكان بكه‌ن،وداوایشى له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى كردووه كار بكات بۆ پته‌وكردنى كۆبوونى خۆراك".
له‌باره‌ى سێكته‌رى ته‌ندروستى نازم دووپاتیكرده‌وه"وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕاپۆرتى مه‌ترسیدارى پێشكه‌شكردووه له‌باره‌ى دۆخى توشبووان له‌عێراقدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"توشبووانى كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه وده‌بێت هه‌مووان به‌رپرسیارێتى خۆیان وه‌ربگرن".
ڕایشیگه‌یاند"ده‌مانه‌وێت هانى هاوڵاتیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسنى كۆرۆنا خۆیان تۆمار بكه‌ن".