بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمرۆ سێشەممە، یاسای دەستەبەرکردن و بەکارهێنانی ڤاکسینی پەتای کۆرۆنای پەسەندکرد
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، یاسای دەستەبەرکردن و بەکارهێنانی ڤاکسینی پەتای کۆرۆنای پەسەندکرد".
سەرۆک کۆمار لەمیانی واژوکردنی یاساکەدا دووپاتیكردهوه، پەسەندکردنی یاساکە بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا و خێرا دابینکردنی ڤاکسین و پاراستنی ھاوڵاتیانە لەدەرئەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا.
رِاطةيةندراوةكة راشیگەیاند، ئەم یاسایە بۆ ئەوەیە کارمەندانی تەندروستی و پزیشکییەکان بتوانن پێداویستییەکانی پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی پەتاکە و پێدانی ڤاکسینەکە دابینبکەن.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار دوای گەیشتنی دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پاش ئەوەی کە لە ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر درا.