به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك كچانی ئێزیدی، توركمان و شه‌به‌ك رایگه‌یاند، میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی رزگاربوانی ئێزیدیان له‌گه‌ڵیاندا باسكرد، تا به‌شێوه‌یه‌ك بێت ده‌سته‌به‌ری چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانیان بكات.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه بڵاویکردەوە، "ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له ژماره‌یه‌ك كچانی وڵاتمان له ئێزدی و توركمان و شه‌به‌ك كرد، پیرۆزبایمان لێ‌كردن به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی رزگاربوانی ئێزیدی و پێكھاته‌كان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌مان له‌گه‌ڵیاندا باسكرد، ھه‌تا به‌شێوه‌یه‌ك بێت ده‌سته‌به‌ری چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانیان بكات، ھۆكارێك بێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانیان كه به‌ھۆی شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعشه‌وه ڕوبه‌ڕویان كرایه‌وه".
سه‌رۆك به‌رهه‌م باسی له‌وه‌شكردوە، "ئێمه كاری زۆمان له‌پێشه بیكه‌ین، ده‌بێت به‌رده‌وامبین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی سه‌رجه‌م رفێندراوان و بێ سه‌روشوێنان، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته تاوانبارانیش راپێچی به‌رده‌م دادگا و دادپه‌روه‌ری بكرێن".