نەینەوا – ا ه ع عەمید محەمەد جبوری لە ژوری پرۆسەكانی نەینەوا ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: 200 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە قەزای تەلەعفەر لەخۆرئاوای موسڵ. لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) جبوری رایگەیاند: ئەمرۆ 200 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە قەزای تەلەغفەر لەچوارچێوەی رێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆڵدا، رونیشیكردەوە ئەو خێزانانە لە كەمپێكی باشوری موسڵەوە گەڕاونەتەوە، دوای ئەوەی پێش 8 مانگ روویان لەو كەمپە كردبوو. جبوری وتیشی ئەو خێزانانە بە ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگری سەر بە وەزارەتی گواستنەوە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان، زۆرینەشیان دانیشتوی سەنتەری قەزای تەلەعفەرن كە لەئێستادا لەروی ئەمنییەوە سەقامگیرە و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تێدا دەستەبەركراوە.