به‌غدا-اه‌ع
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى و ڕادەستکردنى لیستى کاندیدەکانى درێژ کردەوە.
له لەڕاگەیەنراوێکى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند:" وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە تا 1ى ئایارى 2021 درێژکراوەتەوە".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ڕادەستکردنى لیستى کاندیدەکانیش تاوه‌كو 17ى نیسانى 2021 درێژکراوەتەوە وەکو دوا وادە بۆ هاوپەیمانى و حزبە سیاسیەکان و کاندیدەکان.