حه‌لبوسى:ژنى عێراقى دروستكه‌رى ژیانه‌ و به‌شێكه‌ له‌ بونیاتنه‌رى كۆمه‌ڵگا

سیاسی
  • 8-03-2021, 13:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع


    محه‌مه‌د حه‌لبوسى،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ ژنى عێراقى دروستكه‌رى ژیانه‌ و به‌شێكه‌ له‌ بونیاتنه‌رى كۆمه‌ڵگا.


    حه‌لبوسى له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ :" له‌ رۆژى جیهانى ژنان ،سڵاو و رێز له‌ ژنى عێراقى كه‌ تاوه‌كو دوێنى به‌بوێرانه‌ و ئلزایه‌تى رووبه‌رووى سه‌رجه‌م ئاڵنگارییه‌كان بووه‌وه‌".
    وتیشى" ژن دروستكه‌رى ژیان و په‌روه‌رده‌ى نه‌وه‌ى داهاتوو ده‌كات و به‌شێكه‌ له‌ بونیاتنه‌رى كۆمه‌ڵگا".