بهغدا-اهع
ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)،ئهمڕۆ دووشهممه،دهقى وتارى مستهفا كازمى سهرۆك وهزیران بهبۆنهى كۆتایى هاتنى سهردانهكهى قهداسهتى پاپا فرهنسیس بۆ عێراق بڵاو دهكاتهوه.
ئهمهش دهقى وتارهكهیه:-
بهناوى خواى گهورهو میهرهبان
عێراق بەڕێزەوە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانیان بەڕێکرد وهكو چۆن بهههمان رێز و خوشهویستى پێشوازى لێكرد.سوپاسی گەلی عێراق دەکەن بۆ پێشوازیکردن و رێزگرتنیان لە مەراسیمەکانی سەردانەکەی پاپا فرانسیس و نامەکەی پاپاش گەیشتە هەمو جیهان بەسەردانیکردنی شارەکانی عێراق بە ئومێد و خۆشەویستییەکی گەورەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە عێراق بەچەندین قۆناغی شەڕ، توندوتیژی، گەندەڵی و تیرۆر بوەتەوە و لەپێناوەشدا قوربانییەکی گەورەی بەخشیوە، بەڵام روحی ژیان، خۆشەویستی بۆ ئاشتی و پابەندبون بە بنەماکانی مافی مرۆڤ بەنەگۆڕی ماونەتەوە و پابەندن بە بونی فرەڕەنگی ئاینی و نەتەوەیی هەروەکو مەرجەعیەتی باڵا و قەداسەتی پاپا جەختیان لێکردەوە.
و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە ناکۆکییەکان وەلابنێن و گوتیشی "ئێمە بە درێژایی شەش هەزار ساڵ پێکەوە ژیاوین و تاوەکو ئێستاش پێکەوەین و دەستی یەکدی دەگرین. هەروەک چۆن دەستی پاپا فرانسیس و دەستی سەید سیستانی گەیشتە نێو دەستی یەکدی. عێراق پەیامی ئاشتیی و مرۆڤایەتییە و تاجی لێبووردەییە و کانگای ئازادیی و بیروڕایە."
ئاماژەی بەوەدا "سەرەڕای هەموو رێگریی و ئاڵنگارییەکان، عێراقی ئەمڕۆ لەبەردەم هەلێکی راستەقینەدایە بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو رۆڵە گەورەی لە ناوچەکە و جیهاندا هەیبووە، ئێمە وەکو حکومەت دەستمان گرتووە بە ویستی گەلەکەمانەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری، ئاشتی و ئاوەدانی و ئاوەدانکردنەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەم بەرپرسیارییەتییە مێژووییەی کە لە رابردوودا هەمانبووە. سەردانی پاپا فرانسیس-یش بۆ خاکی عێراق ئەوە زیاتر پتەوکرد."
مستەفا کازمی رایگەیاند "ئێمە داوا و بانگهێشتی گفتوگۆی نیشتمانی دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە مینبەرێک بۆ بەدیهێنانی ویستی گەلەکەمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، گەنجان و دەنگە ناڕازییەکان دەکەین بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرپرسانە گفتوگۆ بکەن و بەرپرس بن لەبەرامبەر گەل و مێژوویاندا." دەشڵێت "داوای گفتوگۆی نیشتمانیی قووڵ دەکەم لەسەر هەموو ئاستەکان، چ حیزبی یان سیاسیی بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی رێککەوتنی کۆتایی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی یەکێتی خاکی عێراق دەستەبەر بکرێت و بپارێزرێت. هەروەها کێشە کەڵەکەبووەکان کە قووڵاییان هەیە چارەسەر ببن."
وتیشى کە دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەکانانی عێراق "دوورکەونەوە لە زمانی تووندوتیژی و کاربکەن بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پێشوەختە."
كازمى لهپهیامێكیدا بۆ گهنجان رایگەیاند "دەزانم ئێوە کێشەی زۆر و ویستی زۆرتان هەیە، بەڵام لەپێناو عێراق دەبێت یەکبگرین. لەبەرئەوە حکومەت پێویستی بە کاتە بۆ رێکخستنەوە و پاراستنی عێراق و رێکخستنەوەی نێو ماڵی عێراقی نیشتمانی."
ههروهها پێویستە کاتی تەواو بۆ ئاوەدانکردنەوە هەبێت.
مستەفا کازمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق پێیوایە دەبێت بە "رێککەوتن" بێت و دەشڵێت "گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە حکومەت ئامادەسازیی بۆ کردووە لەسەر دۆزینەوەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ چوونەدەرەوەی هەموو هێزە بیانییەکان بە رێککەوتن. ئەمەش بۆ پاراستن و بەرژەوەندی هاوپەیمانیمان لەگەڵ هاوپەیامانیی نێودەوڵەتی."
مستەفا کازمی لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی ووت کە جەنگ و شەڕ هیچ خزمەتێک بە ئەوان ناکات و دەشڵێت "هەنگاوی باشمان ناوە و سەردانی قەداسەتی پاپا بەشێک بوو لەو سەرکەوتنانەمان. من داوا لە هەموو برایانم لە عێراق و برایانمان لە دراوسێکانی عێراق دەکەم تاوەکو بنەماکانی ئاشتی پتەو دەکەینەوە هاوکارمان بن."
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو