به‌غدا-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جەختدەکاتەوە لەگرنگی تێپەڕاندنی بودجەی گشتی بەئاڕاستەی پاراستنی مافی سەرجەم ھاوڵاتیان بێ جیاوازی، هاوکات جەختیکردەوە لە پێویستی دور خستنەوەی بودجەی گشتی لە ململانێ سیاسییەکان و پێویستی گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەر و یاسایی.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م پێشوازیكرد له هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كانی وڵات و گرنگی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی به‌ئاڕاسته‌ی پاراستنی مافی سه‌رجه‌م ھاووڵاتیان بێ جیاوازی".
وتیشى"له‌و دیداره‌دا جه‌ختكرایه‌وه له گرنگی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه رێگره له به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له پێناو ھێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و زامنكردنی مافی سه‌رجه‌م پارێزگاكان به گوێره‌ی پێویستی و دابینكردنی شایسته‌ی سندوقی پترۆ دۆلار، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی قوربانیانی تیرۆر و ئاواره و چین و توێژی ھه‌ژاران و كه‌مده‌راماته‌كان و دابینكردنی پشتیوانی دارایی پێویست بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سوپا و پێشمه‌رگه و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ھه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌رز نرخێنرا له‌باره‌ی ھه‌وڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به تێپه‌راندنی بودجه‌ی گشتی به جۆرێك خواستی ھه‌موو هاووڵاتیان و پارێزگاكان بھێنێته‌دی".
ڕوونیشیكرده‌وه"ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌گرنگییه‌وه دووپاتیكرده‌وه له پێویستی دوور خستنه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی له ململانێ سیاسییه‌كان و پێویستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌ر و یاسایی له پێناو پاراستنی مافی سه‌رجه‌م ناوچه و ھاووڵاتیان و مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی".
سه‌باره‌ت به دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك به‌رھه‌م، جه‌ختیكرده‌وه له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا، ھاوكات پرۆسه‌ی چاكسازی ریشه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی جددی بێته‌كایه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كان و كۆتایی ھێنان به نه‌ھامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌گرنگییه‌وه باسی له‌وه كرد كه سه‌قامگیری ئابووری و ئه‌منی و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان، راسته‌خۆ په‌یوه‌سته به درێژه‌دان ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و گێڕانه‌وه‌ی سامان و پاره‌ی به تاڵانبراو و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران.