پێنج جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى شه‌عبى له‌دیاله‌ شه‌هیدبوون

ئەمنی
  • 2-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    پێنج جه‌نگاوه‌رى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى نه‌فتخانه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى دیاله‌ شه‌هیدبوون.
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌حه‌شدى شه‌عبى له‌میان ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منیدا توشى په‌لامارێكى له‌ناكاو بووه‌،ئه‌مه‌یش بۆته‌ هۆى دروستبوونى پێكدادانێك له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وسه‌رئه‌نجام تاوه‌كو ئێستا پێنج جه‌نگاوه‌رى حه‌شد شه‌هیدبوون"،وتیشى"هێزێك له‌لیوا حه‌شد له‌ئێستادا سه‌رقاڵى گه‌ڕانه‌ به‌دواى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش بۆ له‌ناوبردنیان".