به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌سی به‌تۆمه‌تی تیرۆر له پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ژنێك هه‌یه.
ده‌زگای هه‌واڵگرى له ڕاگه‌یه‌ندراو‌ێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌ركوك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، توانیویانه 5 (پێنج) تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له‌ناویاندا ئافره‌تێك هه‌یه، سه‌رجه‌میشیان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراون و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی چه‌كداری داعش هه‌بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان كارئاسانی بۆ چه‌كدارانی داعش كردوه و كه‌فاله‌تی بۆ بۆ شانه نوستوه‌كانی ئه‌وه رێكخراوه له قه‌زای حه‌ویجه كردوه، یه‌كێكی دیكه‌ش له تیرۆرسته‌كان كه ناوی ئه‌بو هاجه‌ره له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه شه‌ش كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دژ به هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كانی دیكه، ده‌ستیان هه‌بوه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی كوشتنی هاوڵاتیان و رفاندنی ئۆتۆمبێل له‌ساڵی 2018دا.
ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان و دانپێدانانه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات دادوه‌ری كراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان.