به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولئه‌میر تعێبان په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،دووپاتیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌مانگى ئابى داهاتوو خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا سه‌رپه‌رشتى كردنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوودا ته‌نها ڕاگه‌یاندن بووه.
تعێبان له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌ى ئیخبارییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوو به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو،دووپاتیشیكرده‌وه گۆمان له‌ئه‌نجامى هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو هه‌یه سه‌ربارى سه‌رپه‌رشتى كردنى له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
وتیشى"سه‌رپه‌رشتى كردنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها ڕاگه‌یاندن بوو،داوایشى كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ڕۆڵێكى كاراى هه‌بێت له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئاماژه‌یشیدا یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ئاماده‌سازییه بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت،دووپاتیشیكرده‌وه كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى پێشوودا،وداوایكرد بۆ واده‌یه‌كى تر دوابخرێت.
تعێبان ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌موو ڕێكاره‌كانى بۆ حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ركردووه له‌پێناو ئه‌نجامدانى ههلّبژاردنهكان،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو په‌رله‌مان له‌مانگى ئابى داهاتوو خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،واته پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دوو مانگ وه‌ك چۆن له‌ده‌ستوردا هاتووه.