به‌غدا-اه‌ع
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌بێ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نیشتمانی له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناكرێت.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ نوری مالیكی نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دواین بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵات، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشانه‌شی كه په‌یوه‌ندییان به بودجه‌ی فیدراڵی و گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
نوری مالیكی ئاماژه‌ی به گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌دیالۆگ كرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك كه كۆتایی ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستور و یاسا بهێنێت، راشیگه‌یاند، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌بێ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نیشتمانی، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات كه زامنی دابه‌شكردنی سامانی سروشتی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا .
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوایكرد، هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غازه‌وه، به تایبه‌تی كه وڵات له ئاماده‌كاریدایه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، به‌جۆرێك كه دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف بێت، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێندرێت كه بتوانێت داواكارییه‌كانی هه‌مو عێراقییه‌كان جێبه‌جێبكات.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، چه‌ندین كێشه هه‌یه كه داوا ده‌كات هه‌موان هاوكاری یه‌كتر بن و ڕێكبكه‌ون بۆئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.