وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌و چینانه‌ دیارده‌كات كه‌یه‌كه‌مین به‌شه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌رده‌گرن

ناوخۆ
  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ‌حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی وژینگه‌،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،ردووپاتیكرده‌وه‌، ده‌رئه‌نجامى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان دیاریكردنى كۆتایی ئه‌م  مانگه‌ بوو بۆ ڕاده‌ستكردنى ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا.
    وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌، رایگەیاند:ده‌رئه‌نجامى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان دیاریكردنى كۆتایی ئه‌م  مانگه‌ بوو بۆ ڕاده‌ستكردنى ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا"،وتیشى"لە قۆناغی یەکەمدا ڤاکسینی کۆرۆنا دەدرێتە پزیشکان و کارمەندان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرووی (50) ساڵە وچه‌ند چینێكى تر".
    وه‌زیرى ته‌ندروستى داوای"پابه‌ند بوونى به‌ڕێنماییه‌كان وقه‌ده‌غه‌كردنى گردبونه‌وه‌كانى كرد"،ئاماژه‌یشیدا"ڕێژه‌ى چاكبوونه‌وه‌ى گه‌یشتۆته‌ سه‌رووى له‌سه‌دا 95".
    وتیشى"ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ر له‌نوێ له‌وڵاتانى دراوسێ بڵاوبۆته‌وه‌".