هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار وپه‌رله‌مان پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وبوودجه‌ى دارایی تاوتوێده‌كه‌ن

  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    بەرهەم ساڵح،سەرۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان وپرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار،لەكۆشكی سەلام لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە،بۆ تاوتوێكردنى دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات". 
    ئاماژه‌یشیدا هه‌ردوولا جەختیانكرده‌وه‌ لەگرنگی بەهێزكردنی هەوڵە ئەمنییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆرو رێگریكردن لە هەر هەوڵێك كە بیەوێت ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان تێكبدات، هاوكات دووپاتیشكرایەوە لە پشتیوانیكردن لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات.
    وتیشى"له‌ بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئایندە، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆك كۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاوڕابوون كە گرنگە ئامادەكارییەكانی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژادنەكانی ئایندە زامن بكرێت، هاوكات بەگرنگییەوە پێداگری كرا لە ئەنجامدانی هەڵبژادنەكان بە شێوەیەكی پاكوبێگەرد دوور لە ساختەكاری و فرتوفێڵ لە سەرجەم قۆناغەكانی پرۆسەكەدا.
    لە كۆتاییدا هەردوو سەرۆك دۆخی ئابووری و تەندروستی هاووڵاتییان تاوتوێكرد، و بەگرنگیان زانی هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە ئابوورییەكان بگیرێتەبەر، هەروەها جەختیانكردەوە لە تێپەڕاندنی بودجەی گشتی لەسەر بنەمای پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دوور لە ململانێ سیاسییەكان و بێ جیاوازی و پشتیوانیكردن لە چین و توێژی هەژاران و كەمدەرامەتەكان.