كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى ڕۆڵى ئێزیدییه‌كان له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زێدى خۆیان

  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى ڕۆڵى هاوڵاتیانى ئێزیدی له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زێدى خۆیان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌نادیه‌ موراد خانمه‌ چالاكوانى عێراقى ئێزیدى،كه‌هاوكات ڕزگاربووى ده‌ستى تیرۆرستانى داعشه‌".
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى ئه‌و ئه‌ركه‌ى خانمه‌ چالاكوان وڕزگابووى ئێزیدى ده‌یگێڕن له‌ناساندنى جیهان به‌و نه‌هامه‌تییه‌ى به‌سه‌ریان هاتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى تیرۆرستانى داعش،له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ى  راى گشتى جیهانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پرسى پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ ویه‌كڕیزى كۆمه‌ڵگا كه‌ڕێكخراوى تاوانكار هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كرد".
    به‌پێویستیشى زانى هاوڵاتیانى ئێزیدى ڕۆڵیان هه‌بێت له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زێدى مێژووى خۆیان به‌تایبه‌ت دواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كى ئه‌مدواییه‌ به‌ژماره‌یه‌كى زۆره‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى كازمى ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت درێغى ناكات له‌ڕێكاره‌كانى ئاسانكردنى ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ ودابینكردنى هۆكاره‌كانى سه‌قاگیرى ،وهه‌موو ئه‌ركه‌كان له‌ئێستادا له‌به‌رژه‌وه‌ندى پشتیوانكردنى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبه‌كارخستنى پرۆژه‌كانى ئاو وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان وخزمه‌تگوزارى پزیشكییه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى تیرۆر ویَِرانیكرد".
    لاى خۆیه‌وه‌ نادیه‌ موراد خانمه‌ چالاكوانى عێراقى ئێزیدى سوپاسى ئه‌ركى حكومه‌ت كرد له‌به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیان ئاسایی بۆ ناوچه‌كانى شه‌نگال وده‌وروبه‌رى،دووپاتیكرده‌وه‌"ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بنه‌مایه‌كه‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندن سه‌قامگیرى هه‌میشه‌یی".