بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمرۆ دووشەممە،بۆ نایف فەلاح مبارەک حەجرەف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دووپاتیكردهوه،ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق پهرۆشه بۆ پتهوكردنى پهیوهندییهكانى عێراق لهگهڵ دهوروبهرى عهرهبى.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆدووشهممه، پێشوازی کرد لە نایف فەلاح مبارەک حەجرەف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو"،وتیشى" لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کرا لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی، و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی لەخۆگرتنی پرسە هاوبەشەکان و کاراکردنی هاریکاری نیوان برایان و چارەسەرکردنی کێشە ههرێمییەکان".
وتیشى"حهلبوسى جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشی ئهنجومهنى نوێنهران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو لەسەرجەم بوارەکان و بەپێی بەرژەوەندی هاوبەس و پێشوازی لەسەرکەوتنی کۆبونەوەی لوتکەی کەنداو کرد لە دوا کۆبونەوەی و واژۆکردنی بەیاننامە و ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانی لەهەموو هەوڵێک کرد بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لەسەرتاسەری ناوچەکە".
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو جهختى کردەوە سەردانەکەی بۆ عێراق دوای کۆبونەوەی لوتکەى عولا جەختکردنەوەیە لەسەر پشتیوانیان و هەڵوێستی نەگۆریان دەرحەق بە عێراق و حکومەت و گەلەکەی و پشتیوانی لە هەر هەوڵێک بۆ بوژانەوە و سەقامگیری عێراق و بەربەستی زۆر هەیە کە روبەروی ناوچەکە بۆتەوە ئامانجمان ئەوەیە ئەنجومەنی هاریکاری ئامادەیی هەبێت بە شێوەیەکی کارا و ئیجابی لەگەڵ پرسی براکانی.
هەر لە دیدارەکە باس لە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا لە نێویاندا دۆسیەی بەستنەوەی کارەبا و گرنگی چاودێری کردنی بریارەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی کۆمەکبەخشان کە ئەو بەڵێنانەی دراون دەرحەق بە پرۆژەکان کاریگەرییان لەسەر پێداویستیەکانی هاوڵاتیانی عێراق هەبێت.