ئه‌عره‌جى وشێخ عوبه‌یدى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پێویستى پته‌وكردنى یه‌كڕیزى كۆمه‌ڵایه‌تى

  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وشێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدى وته‌بێژى موقته‌دا سه‌دڕ ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌پێویستى پته‌وكردنى یه‌كڕیزى كۆمه‌ڵایه‌تى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،چاوى كه‌وت به‌شێخ سه‌ڵاح عوبه‌یدى وته‌بێژى موقته‌دا سه‌دڕ"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌دیداره‌كه‌دا دیمه‌نى سیاسى وئه‌منى خرایه‌ڕوو،ودوایین پێشهاته‌كان وبارودۆخى وڵات تاوتوێكراوه‌،وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى پته‌وكردنى یه‌كڕیزى كۆمه‌ڵایه‌تى".
    نوسینگه‌كه‌ وتیشى"هه‌ر له‌دیداره‌كه‌ بیروبۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕكران له‌باره‌ى بنیاتنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى یه‌كگرتوو وبه‌هێز،له‌پاڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پێویستى ئه‌وه‌ى قۆناغى هه‌نوكه‌یی له‌ڕووى سیاسی وئابورى وئه‌منى سه‌قامگیر بێت،بۆ ئه‌وه‌ى سودى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان هه‌بێت وهیوا وخواسته‌كانیان بهێنێته‌دى".
    ئه‌عره‌جى ئاماژه‌یشیدا"قۆناغى ئێستا پێویستى به‌هاریكارى وپشتیوانی هه‌مووانه‌،بۆ تێپه‌ڕاندنى وڵات به‌ره‌و خواستى هه‌موو عێراقییه‌كان،له‌یه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى ئه‌منى".