هێشتا زووه‌..په‌سه‌ندكردنى هه‌مواكردنه‌وه‌ى ده‌ستورى پێویستى به‌سێ له‌سه‌ر یه‌كى په‌رله‌مانتاران وڕاپرسى جه‌ماوه‌ریه‌

  • 1-02-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سؤما جاف
     
    دواى ساڵێك وچوار مانگ وداخستنى گشتى له‌وڵات به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا،لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور كاره‌كانى ته‌واوكرد وژماره‌یه‌ك پێشنیارى خسته‌ڕوو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور،به‌ڵام ئه‌م پێشنیارانه‌ كاتێكى زۆریان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ په‌یڕه‌وكردنى،له‌نێویشیاندا ڕێككه‌وتنى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌رى وده‌نگدانى سێ له‌سه‌ر یه‌كى په‌رله‌مانتاران له‌پاڵ ئه‌نجامدانى ڕاپرسییه‌كى جه‌ماوه‌رى.
    په‌رله‌مانتاران پێیان وایه‌ هێشتا زووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور له‌به‌ر چه‌ند هۆكارییه‌ك له‌نێویاندا سه‌رقاڵبوون به‌ڕووداوى هه‌ره‌گرنگ ئه‌ویش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌پێویستى به‌په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو یاساى بوودجه‌ ودادگاى فیدڕاڵییه‌ كه‌ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پشتى پێبه‌ستووه‌.
    له‌م چوارچێوه‌یه‌،حسێن عه‌ره‌ب په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى ئیراده‌ى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هه‌موكراوه‌ پێشنیاركراوه‌كانى ده‌ستور هه‌مواكراوه‌یه‌كى زۆره‌ وپێموایه‌ له‌نێویاندا،هه‌ڵبژاردنى پارێزگار له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ران نه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پێشنیاره‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور له‌خوله‌ په‌سه‌ند ناكرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌نێویشیاندا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان".
    كه‌چى یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆك فراكسیۆنى گۆڕان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌"هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌بێت له‌ڕێگاى ده‌نگدانه‌وه‌ له‌نێو په‌رله‌مان بێت دواى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگاى ڕاپرسى جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت وه‌ك چۆن له‌مادده‌ى 142ى ده‌ستور هاتووه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پێش ئه‌مه‌یش پشت به‌هه‌مان میكانزمه‌كانى پێشوو ده‌به‌سترێت".
    په‌رله‌مانتار حسێن عیقابى ئه‌ندامى فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى بۆ (اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌"هه‌مواركراوه‌ پێشنیاركراوه‌كانى ده‌ستور تاوه‌كو ئێستا په‌یڕه‌و نه‌كراوه‌ چونكه‌ ڕێكارى ده‌ستوریان هه‌یه‌،بۆیه‌ ده‌بێت له‌په‌رله‌مان نمایش بكرێت وده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م پێشنیارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌ دانراوه‌ كه‌له‌په‌رله‌مان پێكهێنراوه‌".
    وتیشى"ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ پێویستى ڕێره‌وێكى فراوانى ده‌نگدانه‌ ،ویه‌كه‌مجار ده‌بێت له‌په‌رله‌مان نمایش بكرێت وله‌لایه‌ن سێ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت هه‌روه‌ها سێ له‌سه‌ر یه‌كى سێ پارێزگا ره‌تى نه‌كه‌نه‌وه‌"،وتیشى"ئه‌م پێشنیارانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی وفه‌رمى په‌سه‌ندنه‌كراوه‌".
    ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى كوردستانى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور هێشتا زووه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ڕاپرسى گه‌له‌".
    وتیشى"هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى پشتى به‌دادگاى ده‌ستوریش ده‌به‌ستێت كه‌وا هێشتا ڕێژه‌ى یاسایی ناته‌واوه‌،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پێش چه‌ند ساڵێك وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ئه‌و فراكسیۆنه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان بتوانێت گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى پێكبهێنێت".
    په‌رله‌مانتار فالح سارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور له‌26ى تشرینى دووه‌مى 2020،رایگه‌یاند،لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م هه‌مواركراوه‌ ده‌ستورییه‌كانى كۆتایی پێهێنا له‌گه‌ڵ هه‌بوونى خاڵى ناكۆكى كه‌پێویستى به‌سازانى سیاسى هه‌یه‌،له‌نێویشیاندا مادده‌ى 140،وئاماژه‌یشیدا پێویستى به‌ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌.