به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،دووپاتیكرده‌وه،گه‌نده‌ڵى له‌عێراق ڕه‌واى سیاسى وه‌رگرتووه وبۆته په‌تا،ئاماژه‌یشیدا ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێویستى بهسهردهمێكى نوێى سیاسییه.
په‌رله‌مانتار عالیه نسه‌ییف ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ڕێوشوێنه‌كانى یاسادانان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ئاستێكى به‌رزدایه،وتیشى لایه‌نه چاودێرییه‌كان وه‌ك دیوانى چاودێرى دارایی وده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ولایه‌نى دادوه‌رى وداواكارى گشتى بهنایابى ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕۆڵى چاودێرى خۆى جێبه‌جێده‌كات ویاسا وڕێساكان داده‌نێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه گه‌نده‌ڵى به‌ڵام گرفته‌كه لهجێبهجێكردنیدایه".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ون كه‌سانه‌ى هه‌ژموونیان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوونه‌ته داپۆشین وپارێزه‌ر بۆ گه‌نده‌ڵى وگه‌نده‌ڵكاران"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گه‌نده‌ڵى ڕهوایهكى سیاسی وه‌رگرتووه وبۆته په‌تایه‌ك وزۆریش زه‌حمه‌ته دژى بوه‌ستینه‌وه".
به‌پێویستیشى زانى ئه‌و كه‌سانه‌ى لاببرێن كه‌وه‌زاره‌ت ودهزگاكانیان كردۆته فاكته‌رێك بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان"،دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق له‌مه‌ترسیدایه ودۆخه‌كه پێویستى بهسهردهمێكى نوێى سیاسییه له‌میان هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ڕاوه‌ستان دژى په‌تا گه‌نده‌ڵى".