به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌گه‌ڵ نایف حه‌جره‌ف ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو،وه‌به‌رهێنانه‌كانى كه‌نداو له‌عێراق له‌داهاتوودا تاوتوێكرد.
حسێن،له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو پرسى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌با وجه‌نگى دژه تیرۆرمان تاوتوێكرد،له‌پاڵ باسكردن له‌سه‌ر بابه‌تى وه‌به‌رهێنانه‌كانى كه‌نداو له‌عێراق له‌داهاتوودا".
وتیشى"باسمان لهئامادهكارییهكان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت كرد،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى چۆنێتى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ وڵاتانى هه‌رێمى".
لاى خۆیه‌وه نایف حه‌جره‌ف ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى وڵاتانى كه‌نداو دووپاتیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى هاریكارى په‌رۆشه بۆ پته‌و ودۆكیۆمێنتكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق"،ئه‌وه‌یشى وت"به‌رنامه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌بایی یه‌كێكه له‌گرنگترین پرۆژه‌كان كه‌سوودى بۆ هه‌مووان ده‌بێت
حه‌جره‌ف جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"سه‌قامگیرى عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت بۆ ئاسایشى ناوچه‌كه ووڵاتانى كه‌نداو پشتیوانى له‌سه‌قامگیرى عێراق له‌شه‌ڕى دژى تیرۆر ده‌كه‌نه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق به‌توانایه بۆ سه‌پاندنى یاسا".