وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێوشوێنه‌كانى له‌باره‌ى سه‌وداكردنى له‌گه‌ڵ زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د كه‌عبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێوشوێنه‌كانى له‌باره‌ى سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان خسته‌ڕوو.
    لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چڕكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌كانى پشكنین له‌بازگه‌كان چ جێگیركراو بێت یان گه‌ڕۆك بێت به‌پێى زانیارى ئه‌منى یاخود هه‌واڵگیرى ده‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێوشوێنه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئامانجه‌كان دێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌میان وه‌رگرتنى زانیارییه‌كان ودڵنیابوون وشیكردنه‌وه‌یان".
    ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك بازگه‌ى جێگیركراو هه‌ن،كه‌له‌م دواییه‌دا كه‌مكراوه‌ته‌وه‌،وژماره‌یه‌ك بازگه‌ گه‌ڕۆك وله‌ناكاو هه‌ن له‌شوێنى وكاتى جیاوازدا به‌كاردهێندرێن".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى ئه‌منى بڕیارێكه‌ سه‌ر به‌لایه‌نه‌ باڵاده‌سته‌كانه‌"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ر كاتێك ڕه‌وشه‌كه‌ گونجاو بێت بێباكى ناكات له‌وه‌رگرتنى دۆسییه‌ى ئه‌منى چونكه‌ دۆسییه‌ى ئه‌منى ژماره‌یه‌ك پارێزگاى گرتۆته‌ ئه‌ستۆ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان.