به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى ئاسایشی نیشتیمانی پلانێكى تیرۆرستى بۆ به‌ئامانجگرتنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ڕێگاى ئه‌نجامدانى هێرشى تیرۆرستى تێك‌شكاند.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌ڕێگاى هێڵى گه‌رمى بێبه‌رامبه‌ر(131) كه ئاماژیان به جوڵه‌كانی داعش كردبو بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانى موسڵ ،ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى هه‌ستا به‌چاودێرى وبه‌داواداچوون".
وتیشى" سه‌ر ئه‌نجام تیمه‌كان حەوت تیرۆرستى داعشیان ده‌ستگیركرد كه‌به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر بۆ دادگا داواكراوبوون ونیازیان هه‌بوو ده‌ست به‌پێكهێنانى شانه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه بۆ به‌ئامانجگرتنى پارێزگاكه له‌ڕێگاى په‌لامارى تیرۆرستى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"دواى ده‌ستگیركردنیان دانیانناوە به‌و كردوه تیرۆرستیه و ئەنجامدانی چه‌ند هێرشێكی دیكه‌ش بۆ سه‌ر هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگاكردن،گواستراونه‌ته‌وه بۆ دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر و به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر دادگایی ده‌كرێن.