لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى:پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى 

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێشنیارێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو.
    په‌رله‌مانتار به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌تایبه‌ت له‌دواى دواخستنى"،وتیشى"ئه‌م یاساییه‌ یه‌كێكه‌ له‌دیارترین ئه‌و یاسایانه‌ ده‌بێت له‌قۆناغى داهاتوودا هه‌مواربكرێته‌وه‌ له‌پاڵ یاساى بوودجه‌ى گشتى".
    مه‌حمود ئاشكرایشى كرد"ئه‌م یاساییه‌ دیارترین یاسا ده‌بێت له‌سه‌ر كارنامه‌ى په‌رله‌مان له‌قۆناغى داهاتوودا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساى دادگاى فیدڕاڵیش یه‌كێكه‌ له‌یاسا گرنگه‌كان كه‌له‌سه‌رووى كارنامه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت چ فه‌راهه‌مكردنى یاساكه‌ یان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ئێستا،چونكه‌ به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م یاسایه‌ ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت".
    وتیشى"له‌نێو یاساكانى تر كه‌له‌قۆناغى داهاتوودا له‌پێشینه‌ ده‌بن یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌،چونكه‌ بۆشاییه‌كى یاسادانان هه‌یه‌ له‌ساڵى 2005ه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌یه‌ به‌ڵام یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نییه‌ وله‌ئێستاشدا له‌لێوارى ده‌نگداندایه‌"،ئاماژه‌یشیدا"یاساى ڕاژه‌ى شارستانى یه‌كێكه‌ له‌و یاسایانه‌ له‌پێشینه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاساییه‌كى گرنگه‌ كارى فه‌رمانبه‌ران ڕێكده‌خات له‌ڕووى مافى وئه‌ركه‌كانه‌وه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساى توندوتیژى خێزانى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌ وخوێندنه‌وه‌ى دووه‌میشى له‌ئاماده‌كردندایه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌م یاساییه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران پێیان وایه‌ یاساكه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ژنانه‌ ودژى پیاوانه‌"،ئاماژه‌یشیدا"یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌،یه‌كه‌م ودووه‌م ،وله‌ئێستاشدا له‌لێوارى ده‌نگداندایه‌".
    له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ ده‌ستوورییه‌كان ،به‌هار مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"لیژنه‌ى ڕاسپێردراو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى كۆتایی به‌كاره‌كانى هێنا،به‌ڵام هه‌ندێك خاڵى ناكۆك هه‌ن تاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌".