به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه وكه‌رته‌كانى سه‌ر به‌ئۆپراسیۆنه‌كه ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،قۆناغى یه‌كه‌م له په‌ڕه‌ى نۆیه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆیان جێبه‌جێكرد به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵكوتان وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى باكوور وباشوورى به‌سڕه.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه قۆناغى یه‌كه‌م له‌په‌ڕه‌ى نۆیه‌مى ئۆپراسیۆنى به‌ڵێنى راستگۆ جێبه‌جێكردووه وله‌دوو به‌ره‌وه،به‌ره‌ى باكوور له‌میان لیواى پیاده‌ى ئالى 36 وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه ولیواى هێزى كوشنده وئاژانسه‌كانى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وتیمێكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵكووتان وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى باكوورى به‌سڕه",
وتیشى"به‌ره‌ى دووه‌م،به‌ره‌ى باشووره له‌میان فه‌رمانده‌یی هێزى ده‌ریاوانى وفه‌رمانده‌یی پاسه‌وانى سنوور ناوچه‌ى/4 له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه وئاژانسه ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان وتیمێكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وبه‌شه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه بۆ هه‌ڵكوتان وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى باشوورى به‌سڕه".
شانه‌كه وتیشى"ئامانجى ئه‌م ئۆپراسیۆنه ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان ونه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى له‌پارێزگاى به‌سڕه".