ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى به‌رفراوانى به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌باكوورى به‌غدا

ئەمنی
  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى به‌رفراوان به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌باكوورى به‌غدا.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌رته‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنێكى به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا بۆ كیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
    وتیشى"ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌میان په‌ڕه‌ى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆڵه‌ى شه‌هیدان دێت كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ده‌ستیپێكرد به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبه‌ سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
    شایه‌نى باسه‌ پێشووتر فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر دووپاتیكردبوو ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆڵه‌ى شه‌هیدان ڕاناوه‌ستێت تاوه‌كو تۆڵه‌ى شه‌هیدان له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ تێوه‌گلاون به‌هاتنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ له‌ناوچه‌ى باب شه‌رقى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا