هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوو تیرۆرست ده‌كوژن وپه‌ناگه‌یه‌كیش له‌روتبه‌ خاپوور ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند دوو تیرۆرستى كوشتووه‌ وپه‌ناگه‌یه‌كیش له‌روتبه‌ خاپوور كردووه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"قاره‌مانانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ،به‌رده‌وامن له‌به‌دواداچوونى تیرۆرستان وڕاوه‌دوونانیان له‌ناوچه‌ جیاجیاكان".
    وتیشى"هێزێك له‌فه‌وجى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى یه‌كه‌مى سوپاى عێراق توانیان دوو تیرۆرست بكوژن یه‌كێكیان به‌ناو به‌رپرسى سه‌ربازى داعش بووه‌ له‌بیابانه‌كانى رۆژئاواى شارۆچكه‌ى روتبه‌ كه‌ئه‌ویش تاوانبار(موسه‌ننا شه‌تران مه‌رعاوى)ه‌،هه‌روه‌ها په‌ناگه‌یه‌كى تیرۆرستانیشى له‌ناوچه‌ى فه‌یز غه‌زلان له‌باشوورى شارۆچكه‌ى ڕوتبه‌ له‌قوڵایی بیابانه‌كان خاپووركردووه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"قاره‌مانانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سوورن له‌سه‌ر به‌دواداچوونى تیرۆرستانى داعش له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن وبه‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر كارى هه‌واڵگیرى وكۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان به‌چڕى بۆ كۆتاییهێنان به‌بوونى تیرۆر وتاوان به‌هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه‌.