ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌:ده‌ستگیركردنى 19 داواكراو له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ

ئەمنی
  • 30-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع-سه‌با سامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،19 داواكراوى دادگا ده‌ستگیركراون وده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كى بێ مۆڵه‌ت گیراوه‌ له‌چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ.
    لیوا ڕوكن ئه‌كره‌م سه‌دام مه‌دنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان كۆتاییان به‌ په‌ڕه‌ى نۆیه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ هێنا"،ئاماژه‌یشیدا"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى 19 داواكراوى دادگا وده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى چه‌كى سوك ومامناوه‌ند وكه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر ومادده‌ى هۆشبه‌ر".
    مه‌دنف وتیشى"به‌ره‌ى باكوور ناوچه‌كانى دێر وگه‌رنه‌ وماجدیه‌ وگه‌رمه‌ وده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى مده‌ینه‌ى گرته‌وه‌،كه‌چى به‌ره‌ى دووه‌م ناوچه‌كانى فاو وسێحان وسیبه‌ وئه‌بو خه‌سیب وئوم ڕه‌ساس وزوبێر وده‌وروبه‌رى ناوچه‌كانى ئوم قه‌سر وسه‌فوانى گرته‌وه‌".
    شایه‌نى باسه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنى په‌ڕه‌ى نۆیه‌م له‌قۆناغى یه‌كه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌پارێزگاى به‌سره‌ ڕاگه‌یاند به‌به‌شدارى هێزه‌كانى سوپا وپۆلیس وحه‌شدى شه‌عبى.