به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د كه‌عبى
و:سۆما جاف
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه خواستێكى عه‌ره‌بى ونێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
جومانه غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى وبیانى نیازى خۆیان پیشاندا بۆ هاریكاریكردن له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا"،وتیشى"كۆمسیۆن له‌په‌یوه‌ندیدایه بۆ پێِشوازیكردن له‌زۆربه‌ى داواكارییه‌كان له‌لایه‌نه عه‌ره‌بى وبیانى وڕیكخراوهكان له‌نێویشیاندا كوه‌یت وسعودیه وژاپۆن وفهنزویلا وفیلهندا وفلپین ولوبنان ویۆنان وهندستان وفه‌ڕه‌نسا".
غه‌لاى ئاماژه‌یشیدا"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان لیژنه‌ى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى دادوه‌ر عه‌باس فه‌رحان حه‌سه‌ن سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردن وهه‌ماهه‌نگى كردارى كراوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ناو وناونیشانهكانى باڵیۆزخانه عه‌ره‌بى وبیانییه‌كان وهه‌روه‌ها ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وئه‌م ناوانه‌یش گه‌ڵاڵه‌ى كۆمسیۆنى كراون"،ڕوونیشیكرده‌وه"كۆمسیۆن 71 بانگهێشتنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاڕاسته‌كردووه له‌نێویشیاندا 52 باڵیۆزخانه‌ى عه‌ره‌بى وبیانى و19 ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ن".