به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند گوژمه‌ى كۆتایی هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناخۆ له‌بوودجه‌ى 2021 یه‌كلانه‌بۆته‌وه.
به‌در زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گوژمه‌ى كۆتایی هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ تاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاڕاسته‌ى زیادكردنى پشكى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌چێت له‌پێناو پشتیوانی وپڕچه‌ككردن ودابینكردنى ئامێره ته‌كنیكییه پێویسته‌كان".
له‌باره‌ى گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كان،زه‌یادى ئاماژه‌یدا"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى چاوى كه‌وتووه به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،وبڕیاریشى هه‌بوو له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كان له‌پۆسته ئه‌منییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌كه هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیاره‌كه‌ى پێشكه‌شى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات".
وتیشى"ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌پێناو له‌ناوبردنیان".