به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند،نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌بوودجه‌دا بۆ 45 دۆلار به‌رزكردۆته‌وه
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"لیژنه‌ى ناوبراو كۆى خه‌رجییه‌كانى پرۆژه یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 له164 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ خوار 130 ترلیۆن كه‌مكردۆته‌وه"،وتیشى"لیژنه‌كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ڕۆژانه له‌دانیشتنه‌كانى به‌رده‌وامه ،وپێداچوونه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م بڕگه‌كانى پرۆژه‌ى بوودجه كراوه،وده‌ستكراوه به‌كۆتا خوێندنه‌وه‌ى".
وتیشى"لیژنه‌كه گه‌یشته بڕگه‌ى 12 وله‌كۆى بڕگه‌كه به‌گشتى گۆڕانكارى ده‌كرێت،هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیار هه‌ن،له‌گه‌ڵ فراوانكردنى داهاتى گشتى به‌پێى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له42 دۆلاره‌وه بۆ 45 دۆلار،به‌مه‌یش ئاستى كورتهێنانه‌كه كه‌مكرایه‌وه بۆ زیاتر له‌سه‌دا 57 واته بۆته كه‌متر له30 ترلیۆن".
ئاماژه‌یشیدا"چه‌ند بڕگه‌یه‌ك تر هه‌ن به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه وهه‌میشه بۆ دوایین ڕۆژه‌كان ده‌مێنێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌كه‌مكردنه‌وه وگواستنه‌وه له‌نێوان برگه‌كان وجێگیركردنى پله‌ى دامه‌زراندن له‌بوودجه ئه‌گه‌ر هه‌بوو له‌گه‌ڵ پشكى هه‌رێم"،پێشبینیشى كرد"پرۆژه‌ى بوودجه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك یان 10 ڕۆژ ته‌واو بكرێت وبخرێته ده‌نگدانه‌وه".