حه‌شدى شه‌عبى تاوانبارێكى به‌تاوانى به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیانى بێتاوان له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 29-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند تاوانبارێك به‌تاوانى به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیانى بێتاوان له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه‌.
    حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى16ى حه‌شدى شه‌عبى،تاوانبارێكى ده‌ستگیركرد كه‌هه‌ستاو به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ڕێگا نارنجۆكى ده‌ستییه‌وه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوك".
    وتیشى"تاوانبارى ناسراو به‌نه‌جم عه‌زیز موزه‌فه‌ر مه‌فره‌جى ئاواره‌یه‌كى دانیشتووى داقوقه‌ هه‌ستاوه‌ به‌فرێدانى نارنجۆكی ده‌ستى بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ناوچه‌ى عه‌مه‌ل شه‌عبى چواره‌م له‌كه‌ركوك كه‌بووه‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى ماددى به‌بێ هه‌بوونى هیچ زیانێكى گیانى".
    ئاماژه‌یشیدا"هێزێك هه‌ستاوه‌ به‌ڕاوه‌دوونانى وده‌ستگیركردنى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌هه‌مان كۆڵان وراده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسى عه‌ره‌فه‌ كراوه‌".