به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند سێ تیرۆرست له‌باشورى ڕۆژئاواى ڕوتبه كوژراون.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى،وله‌میان ئه‌ركێكى چڕى مه‌یدانى هێزێكى فه‌وجى دووى لیوا پێنجى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى سنور به‌رپه‌رچى گروپێكى تیرۆرستى پێكهێنراو له‌سێ كه‌سى دایه‌وه كه‌یه‌كێكیان پشتوێنى مینرێژكراوى به‌خۆیه‌وه به‌ستبوو"،ئاماژه‌یشیدا"هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان بكوژن وتیرۆرسته خوكوژه‌كه بته‌قێنه‌وه وئۆتۆمبێلێكى تیرۆرستانیش له‌ناوبده‌ن له‌باكورى بازگه‌ى مه‌جنه‌ى باشوورى ڕۆژئاواى شارۆچكه‌ى ڕوتبه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"ئۆپراسیۆنه‌كه بووه هۆى برینداربوونى كارمه‌ندێكى پۆلیس".