به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د كه‌عبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكرایكرد،هه‌وڵێك له‌ئارادایه بۆ جێگیركردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌بوودجه‌ى 2021دا.
ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌بوودجه‌ى ساڵى 2020 جێگیركراون به‌ڵام ئه‌م جێگیركردنه ڕوون نییه".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕێگاى لیژنه‌ى دارایی له‌هه‌وڵدایه بۆ جێگیركردنى ئه‌م چینه له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 ومژدهیهكى خۆشیان پێده‌درێت".
پێشووتر وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕایگه‌یاند دڵنیایی نوێنه‌رایه‌تى وه‌رگرتووه له‌باره‌ى شایسته‌كانى كارمه‌ندانى گرێبه‌ست وكرێى ڕۆژانه له‌یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 كهچاوهڕوانى په‌سه‌ندكردنى ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌شێوازى گرێبه‌ست وكرێى رۆژانه نزیكه‌ى 114 هه‌زار كه‌سه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كانى كاره‌با".
مو‌سا وتیشى"وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌وڵ ده‌دات له‌یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021جێگیریان بكات،ودڵنیایى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى له‌م باره‌یه‌وه به‌ده‌ستهێناوه".