په‌رله‌مانتارێك چاره‌نووسى مۆڵه‌تى پێنج ساڵى له‌یاساى بوودجه‌دا ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 29-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    سوهام عه‌قیلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى چاره‌نووسى مۆڵه‌تى پێنج ساڵى له‌یاساى بوودجه‌دا خسته‌ڕوو.
    عه‌قیلى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند"له‌یاساى بووده‌ى گشتى 2021 هاتووه‌ مۆڵه‌تى پێنج ساڵ به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت به‌مووچه‌ى سه‌ره‌كى له‌نێو بوودجه‌ى ساڵى 2021"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران وئه‌وانه‌ى داواى مۆڵه‌تى پێنج ساڵه‌یان كردووه‌ یاساى نوێى باجى داهات ده‌یانگرێته‌وه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"كاراكردنه‌وه‌ى یاساى نوێى باج وملكه‌چكردنى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وه‌زاره‌ت وده‌زگا ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زارته‌وه‌ بۆ یاساكه‌"،ئه‌وه‌یشى وت"له‌ ڕێنماییه‌كانى یاساكه‌ جیاوازى هه‌یه‌ له‌لێبرین له‌كاتێك ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ فه‌رمانبه‌ر بوو یاخوو نا،وهه‌روه‌ها ژماره‌ى منداڵه‌كانیش".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی بڕگه‌یه‌كى نوێى زیادكرد  بۆ پشتیوانیكردنى هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت وگشتى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بوودجه‌ى 2021 له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ته‌واو ده‌بێت".