وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامى گفتوگۆكان له‌چوارچێوه‌ى دانوستانى ستراتیژى

  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،وئەنتۆنی بڵینکن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌پێویستى به‌رده‌وامى گفتوگۆكان له‌چوارچێوه‌ى دانوستانى ستراتیژى.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی بڵینکن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى،جه‌ختیانكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌سازكردنى دانیشتنه‌كانى دانوستانى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى به‌رده‌وامى حكومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى ،ئامانجى دوورخستنه‌وه‌ى گرژییه‌كانه‌ له‌گۆڕه‌پانى عێراقدا"،وتیشى"ناكۆكییه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان وناكۆكییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نێوان  وڵاتانى ناوچه‌كه‌ كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشى ناوخۆیی عێراقدا".
    وتیشى"له‌سۆنگه‌یه‌وه‌ ودركدان به‌لێكه‌وته‌كانى،خوازیارى كارى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى ووه‌زیره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێك له‌حكومه‌ته‌كانى وڵاتانى دراوسێى جوگرافى عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژى وناكۆكییه‌كان له‌ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى،ئه‌مه‌یش پێویستى به‌لێكتێگه‌یشتنى نوێ وپه‌یوه‌ندى هه‌میشه‌یی هه‌یه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌یدا به‌"پشتیوانیكردنى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئابورى عێراق وبه‌هێزكردنى هاوبه‌شى وبه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنى ئابورى له‌سێكته‌ره‌ جیاجیاكان"،به‌پێویستیشى زانى"هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت بكرێت له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،وباسكردن له‌سه‌ر دۆخى ئه‌منى وسیاسى وڵاتانى ناوچه‌ وڕۆڵى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و پرسه‌ له‌داهاتوودا".
    وتیشى"ئیدارى نوێى ئه‌مریكا بایه‌خ به‌په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات،وه‌زاره‌ته‌كه‌یشى ئه‌ستونه‌كان دانوستان دروستده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رده‌وامى ڕێره‌وه‌كان كه‌پێى گه‌یشتوون له‌گه‌ڕه‌كانى پێشووى دانوستانى ستراتیژى وبنیاتنان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانى".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئیداره‌ى سه‌رۆك بایدن به‌هێزه‌وه‌ پشتیوانى حكومه‌ت وگه‌لى عێراق ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
    وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا"سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانیانى دوو په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى به‌غداى پایته‌خت وپارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كرد".