وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانى عێراق تۆڵەى خوێنى شەهیدانیان كرده‌وه‌

ئەمنی
  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئاشکرایکرد، 17 سەرکردەى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعشیان کوشتووە.
    لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویکردوەتەوە، هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانى عێراق تۆڵەى خوێنى شەهیدانى مەیدانى تەیەرانى شارى بەغدا و شەهیدانى حەشدى شەعبیان لە ڕێکخراوى داعش کردەوە و ڕۆژى پێنجشەممە "والى عێراق"  کە بە "جێگرى خەلیفە"  ناسراوە کوژرا.  
    ڕونیشیکردوتەوە، ئەوەش بە فەرمانى ڕاستەوخۆى مستەفا کازمى، فەرماندە گشتى هێزە چەکدارەکان کە تێیدا تیرۆرست"جەبار سەلمان عەلى فەرحان عیساوى - ناسراو بە ئەبو یاسر عیساوى" کە به‌ناو والى عێراقى داعشە لەگەڵ یاریدەدەرەکەى لە ڕێگەى چەکى تایبەتەوە کوژراوە، ئەوەش دواى دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەى.  
    لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەوەشى ئاشکرا کردوە، هەر بەهۆى هەوڵە هەواڵگریەکانەوە بۆ ڕاوەدونانى سەرەداوى ئەندامانى تیرۆرستى داعش 17 سەرکردەى تیرۆرستى ڕێکخراوەکە کوژراون " کە یەکیان والى هەرێمى کوردستانى ڕێکخراوەکەیە"، لە دیارترینیان:  
    - تیرۆرست لائق محەمەد داود "ناسراو بە شەلعان  و ئەبو ریتاج" - گوازەرەوەى تایبەتى تیرۆرست جەبار سەلمان  
    - تیرۆرست غەسان نەجم ساڵەح ئەحمەد عوبەیدى "ناسراو بە ئەبو مەلک" - بەرپرسى تیرۆرستانى داعش لە کەرکوک  
    -تیرۆرست ئەبو سادق - به‌ناو والى هەرێمى کوردستان  
    -تیرۆرست موسا - یەکێک لە ئەمریە تیرۆرستییه‌كانى کەرتەکانى داعش  
    - تیرۆرست عەلى خەڵەف حەنو بەیاتى   
    -تیرۆرست سالم خەڵەف حەنو بەیاتى  
    - تیرۆرست نازم محەمەد ئەحمەد عەلکاوی  
    - تیرۆرست ڕاجى حەسەن خەڵەف شەحازە لەهیبی