بهغدا-اهع
دەستەى ڕاگەیاندن و گهیاندن بەهۆى پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنەکان و ئەرکەکانى سەرشانى، کارپێکردنى خزمەتگوزاریى نهوهى جوارهم کۆمپانیاى ئاسیاسێڵى ڕاگرت.
دەستەى ڕاگەیاندن و گهیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردووەتەوە، کاپێکردنى خزمەتگوزارییەکە پێچەوانەى بڕیارى دادگاى تێهەڵچونەوەى بەغدایە و بەهۆى پابەندنەبون بە ئەرکەکانى سەرشانیەوە خزمەتگوزارییەکە ڕاگیراوە.
دەستەکە هێماى بۆ ئەوەشکردووە، سورن لەسەر پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان، ئەویش لە چوارچێوەیەکى یاسایى کە مافى بەکارهێنەران و دەوڵەتیش بپارێزرێت و لەسەر بنەماى ڕکابەرى دادپەروەرانە بەبێ پێشێلکردنى یاسا، بۆیە هیوادارن کۆمپانیاى ناوبراو ڕێوشوێنە پێویستەکان تەواو بکات و پابەند بێت بە ئەرکەکانیەوە، ئەوەش لەپێناو وەرگرتنى ڕەزامەندى.
دەستەى ڕاگەیاندن و گهیاندن داواشى لە کۆمپانیاکە کردووە، لە دواى بەدەستگەیشتنى ئەو نوسراوە ماوەى 48 کاتژمێریان لەبەردەمدایە بۆ ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکە و چۆڵکردنى ئەو لەرەلەرەى بەکاریان هێناوە، بە پێچەوانەوە بەرپرسارێتى یاسایى و دارایى و هونەرى دەکەوێتە سەرشانیان.