به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى،دووپاتیكرده‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى دیارى بكات.
محه‌مه‌د غزى په‌رله‌مانتارى سائیرون بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنى سائیرون لێپرسینه‌وه له‌هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت،به‌مه‌رجێك دوور بێت له‌لێپرسینه‌وه‌ى سیاسى".
ئاماژه‌یشیدا"له‌دانیشتنى دوێنێ لێپرسینه‌وه‌كردن له‌پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر كارنامه‌ى په‌رله‌مان وژماره‌ى ئاماده‌بووانى دانیشتنه‌كه 153 په‌رله‌مانتار بوو"،ڕوونیشیكرده‌وه له‌نێو ئاماده‌بووان 44 په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سائیرون ئاماده‌بوون كه‌چى له‌دانیشتنه‌كه‌دا له‌فراكسیۆنه‌كانى تر ژماره‌یه‌كى كه‌متر ئاماده‌ى بوون".