بغداد- واع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،كوژرانى به‌ناو جێگرى خه‌لیفه ووالى عێراق له‌داعش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران وحهشدى شه‌عبیه.
لیوا ڕه‌سول له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كوشتنى به‌ناو جێگرى خه‌لیفه ووالى عێراق له‌ڕێكخراوى داعش له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى دۆڵى چاى بووه"،وتیشى"كوژرانى تیرۆرست ئه‌بو یاسر عیساوى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وحهشدى شه‌عبیه".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئۆپراسیۆنى كوشتنى تیرۆرست عیساوى كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی وره‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئۆپراسیۆنى كوشتنى تیرۆرست عیساوى كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت".
پێشووتریش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان،رایگه‌یاند، به‌ناو جێگری خه‌لیفه و والی رێكخراوی چه‌كداری داعش له عێراق كوژرا.
مسته‌فا كازمی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه، رایگه‌یاند،"گه‌لى عێراق گه‌ر به‌ڵێنێك بدات به‌ڵێنه‌كه‌ى دێنێته دى، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنماندا تۆڵه‌ی توند له گروپه تیرۆرستیه‌كان بكه‌ینه‌وه، بۆیه له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هه‌واڵگرییدا له‌لایه‌ن قاره‌مانه‌كانمان ئه‌و به‌ڵێنه‌یش جێبه‌جێكرا به‌كوشتنى سه‌رۆكی گروپی شه‌ڕخواز،یان وه‌ك چۆن ناوى له‌خۆى ناوه"جێگری خه‌لیفه و والی عێراق له رێكخراوی تیرۆرستی داعش،ئه‌بو یاسر عیساوی".