ساعدى سه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه‌:تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى شه‌هیدان ڕاناوه‌ستێت

ئەمنی
  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر سه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامى ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى شه‌هیدان.
    ساعدى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كوشتنى به‌ناو جێگرى خه‌لیفه‌ ووالى عێراق له‌داعش له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى دۆڵى چاى له‌باشوورى كه‌ركوك بوو".
    وتیشى"ده‌زگا دژه‌ تیرۆر له‌به‌ڵێنه‌كانى بۆ شه‌هیدانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕانى به‌رده‌وامه‌ به‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدان ڕاناوه‌ستێت تا پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو ده‌بات".
    ثيَشووتريش ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ورده‌كارییه‌كانى ئۆپراسیۆنێكى جۆرى له‌باشورى كه‌ركوك خسته‌ڕوو.
    ده‌زگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند" سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ڵێنى به‌رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق دا تۆڵه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌ له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش بكاته‌وه‌،وڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ ده‌ستیپێكرد به‌ناوى ئۆپراسیۆنه‌كانى"تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدان"،وتیشى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ بۆ ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق"سه‌ركه‌وتنى ئۆپراسیۆنێكى جۆرى قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ى دۆڵى چاى له‌باشورى پارێزگاى كه‌ركوك ڕاگه‌یاند".
    وتیشى"پێكدادانى ڕاسته‌وخۆ ویه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌نێو میوانخانه‌كانى دوژمن ڕوویدا،ژماره‌یه‌ك له‌تیرۆرستان خۆیان به‌قاره‌مانه‌كانى ئێمه‌ ته‌قانده‌وه‌،وبه‌چه‌كى پیاوه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان ژماره‌یه‌كیان لێكوژرا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌ جۆرییه‌كه‌ بووه‌ كوشتنى سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌ى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش كه‌بریتین له‌"به‌رپرسى پزیشكى گشتى ڕێكخراوى داعش له‌عێراق وبه‌رپرسى ئه‌ركى ئه‌ندازیارى گشتى تیرۆرستانى داعش له‌عێراق وبه‌رپرسى په‌یوه‌ندیكردن وئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌پارێزگاى كه‌ركوك ودوو تیرۆرست كه‌وه‌ك ئه‌میندارى گه‌نجینه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستى كاریانكردووه‌،هه‌روه‌ها دوو تیرۆرستیش كوژراون كه‌وه‌ك پاسه‌وانى ئه‌م میوانخانانه‌ كاریان كردووه‌".
    وتیشى"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر لێره‌ ناوه‌ستێت به‌ڵكو له‌ئۆپراسیۆنه‌ جۆرییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت وگۆڕه‌پانیش ناونیشانێكى دیاره‌ كه‌تیایدا دیمه‌نى پیاوانى قاره‌مانمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌فه‌رمانده‌كان وئه‌فسه‌ران وكارمه‌نده‌كانى