به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وسالم زمانان باڵیۆزی کوەیت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌ختیانكرده‌وه لەسەر گرنگی پشتیوانی لە کاری لیژنە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی پێشوازی کرد لەسالم زمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق،بۆ تاوتوێی ئاسۆی هاریکاری دۆستانە و رێگەکانی پتەوکردنی کرا و جه‌ختیش کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە کاری لیژنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و کوەیت لەسەرجەم بوارەکان".
لای خۆیەوە باڵیۆزی کوەیت جه‌ختیکردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و گەلەکەی لەپێناو بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرد لەسەرجەم ئاستەکان و چالاکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێویاندا چالاکی رۆشنبیری و وەرزشی و ئاماژەی بە بەشداری هەڵبژاردەی کوەیت کرد لە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق کە دوێنێ لە بەسرە ئەنجامدرا.